به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار یەدوڵڵا جەوانی سەبارەت بە چالاکی گرووپە چەکدارەکان دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان، وتی: هەر کەس و لایەنێک چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە بیەوێت ئاسایش و یەکپارچەیی نیشتمانی ئێمە تێک بدات، قبووڵ ناکرێت و بەرپەرچی دەدەینەوە.
ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ئەوەی بستێک لە خاکی وڵاتەکەی بە داگیرکەر بدات، بەرەوانی پیرۆزی تێپەڕاند و لە هەموو سەردەمانی دیکەشدا بە شێوەی جیدی رووبەڕووی دوژمنانی خۆی بۆتەوە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە هەندێ جار لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق ھەندێ جموجۆڵمان دەدی کە لە لایەن جودایی خوازەکانەوە ڕووی دەدا بەڵام ئێمە بە شێوەی جیدی ڕووبەڕوویان بووینەوە.
سەردار جەوانی ڕاشیگەیاند: ئەم ڕۆژانەش ئەم ڕووداوانە دووپات دەبنەوە بۆیە گەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و کردەوەی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان بەڕێوە نەبەن، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
342/